"چوونی هازارد بۆ ریال مه‌درید یه‌كلایی بۆته‌وه و ته‌نیا په‌یوه‌ست به كات"
ئیدین هازارد هێرشبه‌ری به‌لجیكی و یانه‌ی چێڵسی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه ره‌ت ناكاته‌وه.
ئه‌م یاریزانه 28 ساڵیه له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا ده‌ڵێت، ده‌یه‌وێت تاكو كۆتایی وه‌رز ته‌نیا بیر له ئاستێكی به‌رز و گه‌یاندنی چێڵسی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا بكاته‌وه.
هازارد ده‌شڵێت: ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ به‌لجیكام و دواتریش ده‌گه‌ڕێمه‌وه چێڵسی و دواتریش نازانم چی رووده‌دات.
یاریزانه به‌لجیكیه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مانگی داهاتوو بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه و پێویسته یۆرۆپالیگ ببه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار یانه‌یه بن له وه‌رزی داهاتوو به‌شداری له چامپیۆنزلیگ بكه‌ن.
گرێبه‌ستی هازارد له‌گه‌ڵ چێڵسی له ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت و تاكو ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نییه و به پێی سه‌رچاوه‌كان ریال مه‌درید نزیكترینه له هاوینی داهاتوو پێكاته‌كه‌ی زیدانی پێ به‌هێز بكات و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژۆ بكات.