ئەو 10 ئەستێرەیەی لە مۆندیال لە ژێر چاودێری ریال مەدرید دان
فلۆرێنتۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی شاھانە، وەک پیشەی ھەمیشەی خۆی، لە مۆندیالی رووسیا لە پێناو بەھێزکردنی ریزەکانی تیپەکەی چاودێری ئەو یاریزانانە دەکات کە بۆ ریزەکانی یانەکە پێویستن، وەک ئەوەی دوای مۆندیالی 2010 مەسعوود ئۆزێل و سامی خزێرەی گواستەوە، لە مۆندیالی ٢٠١٤ خامێیس رۆدرێگزی گواستەوە ریزی تیپەکەی، لە ئێستاشدا ڕادارەکانی قرشە سپیەکە بە دوای ئەم 10 یاریزانەوەیە.
گۆڵپارێز:
کارگێڕی مێرێنگێ، سەیری یارییەکانی مۆندیال دەکەن، لە پێناو ھەڵسەنگاندنی تواناکانی ھەر یەک لە گۆڵپارێزان: (داڤید دیخیای ئیسپانیا، ئەلیسۆن بێکەری برازیلی، تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی)، ریال مهدرید له نێوان ئهم 3 گۆڵپارێزه یهكێكیان ههڵدهبژێرێت، به گوێرهی میدیاكانی ئیسپانیا بە دەستھێنانی کۆرتوا ئاسانترە لە وانی دیکە، چونکە گرێبەستەکەی لە مانگی یۆنیۆی ٢٠١٩ لەگەڵ چێڵسی کۆتایی دێت، خێزانەکەشی ھەر لە مەدرید ماونەتەوە لەوەتەی چۆتە لەندەن.
ھێڵی بەرگری:
پێرێز، دەیەوێت بەرگریکاری ڕاستی ریال سۆسیداد ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلا پەلکێشی یانەکەی بکات، کە لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە، جیا لهوهش بۆ دڵی بەرگریش زێدان چاوەکانی لەسەر یاریزانی لاوی فرەنسی لێنگلێت کێلمۆنتە کە تەمەنی ٢٢ ساڵە, لە ریزەکای سیڤیای ئیسپانیا یاریی دەکات و نرخی شکاندنی گرێبەستەکەشی ٣٠ ملیۆن یۆرۆیە.
هێڵی هێرشبهر:
لە 5 ئاراستهی جیاوازهوه ریال مەدرید ھەوڵی بەھێزکردنی ھێڵی پێشەوەی دەدات، کە دیارترینیان نێیماری بهرازیلی و محەمەد سەڵاحی گۆڵکەری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە و ئێدین ھازاردی بەلجیکی کە گرێبەستی لە ٢٠٢٠ لهگەڵ چێڵسی کۆتایی دێت و نرخی گرێبەستەکەشی نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.
بۆ ھێڵی پێشەوەش زێدان چاودێری چهند یاریزانێكی دیكه دهكات، لهوانه (ھاری کین) لە تۆتێنھام, کە خاوەنی ٣٠ گۆڵە لەم وەرزە لە پرێمەرلیگ و لهگهڵ ئینگیزهكان بهشداری له مۆندیالی رووسیا دهكات، جیا لهوهش لێڤاندۆفسکی كه سهركردایهتی ههڵبژاردهی پۆڵهندا دهكات كهوتۆته ژێر رادارهكانی ریال مهدرید.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم