خولی نایابی كوردستان رۆژێكی جیاواز و ئاگرینی تێپه‌ڕ كرد
له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی كوردستان 4 یاری به‌ڕێوه چوون، له یاری لوتكه‌دا ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆی شكستی به پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هێنا، دهۆكیش گۆڵبارانی ئاراراتی كرد و دێربی هه‌ولێریش به ساردوسڕبی و به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له سلێمانیش هه‌ندرێن ریمۆنتادای به‌سه‌ر نه‌ورۆز كرد.
دهۆك گۆڵبارانی ئاراراتی كرد
له خوله‌كی 18ـی گێمی یه‌كه‌م، دهۆك له رێگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاق گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد،
پاشان ئه‌حمه‌د سه‌بری گۆڵی دووه‌می بۆ دهۆك زیاد كرد
دواتر له خوله‌كی 47ـی ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، یاریزانه پیشه‌گه‌ره ئێرانییه‌كه‌ی ئارارات به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ دهۆك كرده 3 گۆڵ.
دهۆك ژماره‌ی خاڵه‌كانی به 17 خاڵ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێشه‌نگ هاوتا كرده‌وه، به‌ڵام به جیاوازی گۆڵ دهۆك لوتكه‌ی گرت، له به‌رامبه‌ردا ئارارات ژماره‌ی خاڵه‌كانی له 14 خاڵ وه‌ستا.
هه‌ندرێن ریمۆنتادای به‌سه‌ر نه‌ورۆزدا كرد
یانه‌ی نه‌ورۆز له سلێمانی میوانداریی هه‌ندرێنی كرد، نه‌ورۆز له خوله‌كی 29 گۆڵی یه‌كه‌می له دژی هه‌ندرێن تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش له گێمی دووه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
به‌ڵام له گێمی دووه‌م، هه‌ندرێن ریمۆنتادای به‌سه‌ر نه‌ورۆزدا كرد و 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه له دواكه‌وتن به گۆڵێك گۆڕی به پێشكه‌وتن به گۆڵێك.
نه‌ورۆز به شێوه‌یه‌كی كاتی به 15 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن بووه خاوه‌نی 12 خاڵ.
ده‌ربه‌ندیخان پێشمه‌رگه‌ی شۆك كرد
ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مجاره‌شیان یاریگه‌ی بۆ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی خولی نایابی كوردستان كرده دۆزه‌خ و به شكسته‌وه ڕه‌وانه‌ی كرده‌وه، قوربانی ئه‌مجاره‌یان یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو، كاتێك به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان رزگاری نه‌بوو، به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا.
گێمی یه‌كه‌می نێوان ده‌ربه‌ندیخان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م، ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆی پێشمه‌رگه‌ی تووشی كاره‌سات كرد، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 47 یاریزانێكی پێشمه‌رگه گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد، ئه‌م رووداوه‌ش هانده‌رانی ده‌ربه‌ندی هێنایه خۆشی و سه‌ما.
پاشان له خوله‌كی 52 بێنجامین ئۆكۆباجی نێجیری گۆڵی دووه‌می بۆ ده‌ربه‌ندیخان زیاد كرد.
ده‌ربه‌ندیخان ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 12 خاڵ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به 17 خاڵ بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زی.
دێربی هه‌ولێر به ساردوسڕی كۆتایی هات
هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی برایه‌تی هاوشاری كرد، یارییه‌كه به درێژایی 90 خوله‌ك به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌وه‌نده‌یتر بارودۆخی هه‌ردوو یانه‌ی خراپتر كرد.
هه‌ولێری له كۆی 9 یاری ئه‌م وه‌رزه بووه خاوه‌نی 9 خاڵ، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 7 خاڵ.