"میلانیا هیچ كاتێك له ژیانی هاوسه‌رگیریدا ئاسووده نه‌بووه"
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵسوكه‌وتی خێزانه‌كه‌ی تره‌مپ له كاتی ئاهه‌نگی ده‌ست به‌كاربوونی، پرسیاری زۆری ده‌رباره‌ی هاوسه‌رگیریی میلانیا دوای 12 ساڵ ورووژاند. به‌ڵام زمانی جه‌سته له‌م وێنه‌یه‌دا زۆر شه‌رمه‌زاركه‌ره، هه‌ر ئه‌مه‌ش شاره‌زایانی هه‌ڵسوكه‌وت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گه‌یانده ئه‌وه‌ی بپرسن :" ئایا به راستی میلانیا رازیبووه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ تره‌مپ بكات؟".
راپۆرته‌كانی ئه‌م دواییه، له ناویاندا راپۆرتێكی گۆڤاری "Vanity Fair" ئه‌مریكی به ناوی ورده‌كارییه‌كانی هاوسه‌رگیریی تره‌مپ و میلانیا نووسیووه و له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "خانمی یه‌كه‌م زۆر خۆشحاڵ نییه"، به‌ڵام نزیكه‌كانی میلانیا له‌وانه گوته‌بێژه‌كه‌ی ستیڤانی گریشامی، ئه‌و بیرۆكه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه".
گریشام به كۆپی ئه‌مریكی هاف پۆستی راگه‌یاندووه: "راپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری "Vanity Fair" چیرۆكێكی درۆزنانه‌یه، میلانیا ژنێكی خۆشه‌ویسته و دایكێكه خێزانه‌كه‌ی له‌لا گرنگه و ئه‌مه‌ش شتێكه هیچ كات ناگۆڕێت، ژنێكی سه‌ربه‌خۆیه و باوه‌ڕی به وڵاته‌كه‌ی هه‌یه و پلانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه ببێته خانمی یه‌كه‌م و به دڵخۆشی به‌ڕێوه‌ده‌بات".
گۆڤاری "Vanity Fair" بڕیاره له ژماره‌ی داهاتوویدا كه مانگی ئایاری داهاتوو بڵاوده‌كرێته‌وه، ورده‌كاری هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و نمایشكاره‌ی پێشووی جلوبه‌رگ (میلانیا) له كاتی نمایشیكی جلوبه‌رگ له ساڵی 1998 له نیویۆرك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره ملیاردێره‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه. به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌ی ئاگادار كه نه‌یانویستووه ناویان بهێنرێت، ساڵانێكی پاش هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ش میلانیا دڵخۆش نه‌بووه.
به‌ڵام گریشامی گوته‌بێژی میلانیا رۆڵێكی زۆری له نكۆڵی‌كردن له‌و لایه‌نه‌دا هه‌یه، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه به پرۆپاگه‌نده و دروستكردنی ناڕه‌حه‌تی بۆ تره‌مپ ناوده‌بات.
پرسیاری زۆر له گوته‌بێژه‌كه‌ی میلانیا كراوه، لێیان پرسیووه: "ئایا میلانیا پلانی هه‌یه به كرده‌یی بگوازێته‌وه بۆ پایته‌خت و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بژی؟".
كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، میلانیا كۆتایی ساڵی خوێندن دێته واشنتۆن. به‌ڵام گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا به گومانه و نووسیوویه‌تی: "پێناچێت میلانیا دوای كۆتایی ساڵی خوێندنیش بێته واشنتۆن، چونكه ناوی ئه‌و قوتابخانه‌یه ئاشكرا نه‌كراوه كه بریاره بێرنی كوڕیان ساڵی داهاتوو تێیدا بخوێنێت".
به‌ڵام گریشام ده‌ڵێت: "تا ئیستا به دوای چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی تره‌مپ له واشنتۆن تێیدا بخوێنێت".
ئایا تره‌مپ له كاتی دووگیانی میلانیا هه‌ڵسوكه‌وتی دڕندانه بووه؟
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و كاته‌ی میلانیا دووگیان بووه، تره‌مپ چوار منداڵی دیكه‌ی هه‌بووه، ره‌زامه‌ندی تره‌مپیش بۆ دووگیان بوونه‌كه به مه‌رجێكی پێشوه‌خته بووه، ئه‌ویش دوای منداڵبوون، ده‌بێت میلانیا پارێزگاری له له‌شولاری خۆی بكات و كێشی كه‌م بكاته‌وه.
گریشام به‌رده‌وام نكۆڵی له گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خانمی یه‌كه‌م و تره‌مپدا ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌كاتی دووگیانبوونی میلانیا، تره‌مپ زۆر به سۆز بووه و به‌رده‌وام پاڵپشتی كردووه".
ئایا میلانیا حه‌ز ناكات ببێته خانمی یه‌كه‌م؟
گۆڤاری ڤانیتی فێیر، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هیچ كات ملانیا حه‌زی به‌وه نه‌كردووه و هیچ گرنگییه‌كیشی بۆ پۆستی خانمی یه‌كه‌م نه‌بووه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی دیكه، گریشام، ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "میلانیا به‌رده‌وام پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه".
په‌یوه‌ندی نێوان ئیڤانكا و میلانیا
گۆڤاره‌كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه له بواری نمایشكاری جلوبه‌رگ كارده‌كه‌ن، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هیچ كاتێك په‌یوه‌ندی نێوان ئیڤانكا و میلانیا باش نه‌بووه، هه‌رچی گریشامه، رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دووانه، له باشترین حاڵه‌تدایه.
گریشام ده‌شڵێت: "ئیڤانكا و میلانیا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و كۆیان ده‌كاته‌وه و تا ئێستاش ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه".
گریشام له په‌یامێك، كه به ئیمه‌یل بۆ هاف پۆست ره‌وانیكردووه، ده‌ڵێت: "راپۆرته‌كه‌ی ڤانیتی فێیر، دوژمنكارانه‌یه، ئه‌و گۆڤاره ته‌نها چیرۆكێكی درۆیینه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو چیرۆكه‌كه سووكایه‌تییه بۆ ژن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه گۆڤاره‌كه تایبه‌ته به ژنان، ئه‌وه‌ش بابه‌ته‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه".