هه‌وڵه‌كانی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه میدیاكانی شۆك كرد
میدیایه‌كی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا بۆ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ڤینسێنت كه‌مپانی به‌رگریكاری مانچێسته‌ر سیتی كردۆته ئامانج، ئه‌م هه‌واڵه له به‌شێك له میدیاكانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕمانه‌وه باسی لێوه كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 دیسێمبه‌ری 2018، پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤینسێنت كه‌مپانی به‌رگریكاری به‌لجیكی هاتۆته سه‌رهێڵ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری فره‌نسی بارسێلۆنا بۆ پشكنینی پزیشكی روویكردۆته قه‌ته‌ر و له ئه‌ژنۆی كێشه‌ی هه‌یه و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌رییه به‌هۆیه‌وه پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 5 مانگ دووربكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئۆمتیتی له گواستنه‌وه‌ی زستانه كه‌مپانی بگوازێته‌وه.
ڤینسێنت كه‌مپانی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی كۆنگۆیه، به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌لجیكایه، له هاوینی 2008 له یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانیاوه به به‌های 7 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده مانچێسته‌ر سیتی و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سیتیزن كۆتایی دێت و هیچ هه‌وڵێك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ست پێ ناكرێت، كه‌مپانی 344 یاری له‌گه‌ڵ مان سیتی كردووه، 19 گۆڵ و 11 ئاسیستی تۆمار كردووه.