تیروپشكی یۆرۆپا لیگ راكێشرا و پۆگبا له‌ دژی برایه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێته‌وه‌

له‌ دوای راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنز لیگ، راسته‌وخۆ تیروپشكی قۆناخی 32ـی یۆرپا لیگیش راكێشرا، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد رووبه‌ڕووی یانه‌ی سانت ئیتیان بووه‌وه‌، ئه‌م یارییشه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنی دووبرای لێده‌كه‌وێته‌وه‌، یه‌كێكیان پۆڵ پۆگبای یاریزانی شه‌یتانه‌ سووره‌كانه‌، ئه‌وه‌ی دووه‌میان فلۆریان پۆگبایه‌ كه‌ یاریزانی سانت ئیتیانه‌.

ئه‌نجامی تیروپشكی قۆناخی 32ـی یۆرۆپا لیگ

مانچێسته‌ر یونایتد ئینگلیزی ـ سانت ئیتیان فره‌نسا

پاوك سالونیكا یۆنان ـ شالكێ ئه‌ڵمانیا

ئه‌لكه‌مار هۆڵه‌ندا ـ لیۆن فره‌نسا

ئاتڵێتیك بلباو ئیسپانیا ـ ئاپۆیل نیقۆسیا قوبرس

ڤیاریال ئیسپانیا ـ رۆما ئیتاڵیا

بروسیا مونشنگلادباخ ئه‌ڵمانیا ـ فیۆرێنتینا ئیتاڵیا

ئه‌نده‌رله‌خت به‌لجیكا ـ زینت رووسیا

فێنه‌رباهچه‌ توركیا ـ كراسنودار رووسیا

ئۆسمانلی سپۆر توركیا ـ ئۆلیمپیاكۆس یۆنان

رۆستۆڤ رووسیا ـ سپارتا براگ چیك

لیگا وارشۆ پۆڵه‌ندا ـ ئه‌یاكس هۆڵه‌ندا

خینت به‌لجیكا ـ تۆتێنهام ئینگلته‌را

سێلتا ڤیگۆ ئیسپانیا ـ شاختار ئۆكراین