رامۆس قسه‌ی كۆتایی خۆی له‌سه‌ر كارته سووره‌كه‌ی كرد
سێرخیۆ رامۆس، كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له دوایین یاری خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ 18ـه‌مین كارتی سووری له لالیگا به درێسی یانه‌ی شایانه وه‌رگرت، له‌مباره‌یه‌وه كاپتنه‌كه‌ی شایانه هاته ده‌نگ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21ـی ئابی 2017، رامۆس له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: شایسته‌ی دووه‌مین كارتی زه‌رد نه‌بووم، ناوبژیوان له پێدانی ئه‌م كارته زیاده‌ڕۆیی به‌رامبه‌ر من كرد.
رامۆس ده‌شڵێت: دوای رووداوه‌كه زیاتر له 10 جار سه‌یری دیمه‌نه‌كه‌م كردۆته‌وه و هیچ شتێكی نامۆم هه‌ست پێ نه‌كرد، ته‌نیا به‌ریه‌ككه‌وتنێكی زۆر ساده بوو.
رامۆس گوتیشی: به یانه‌كه‌شم راگه‌یاندووه كه نامه‌وێت تانه له كارته سووره‌كه بده‌م و به‌شداریی یاری داهاتوو ناكه‌م.
رامۆس گوتیشی: من رێز له بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان ده‌گرم، ته‌نانه‌ت زۆریش حه‌زم له پیشه‌ی ناوبژیوانان هه‌یه، به‌ڵام به‌و جۆره‌ی لالیگا نا، به‌ڵكوو زیاتر به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی ناوبژیوانانی پرێمه‌رلیگ ئه‌م پیشه‌یه‌م لا شیرین بووه.
سێرخیۆ رامۆس له مێژووی پیشه‌گه‌ری خۆیدا 23 كارتی سووری وه‌رگرتووه، 18 كارتی له لالیگا بووه، 3 كارت له چامپیۆنزلیگ، 2 كارت له جامی شای ئیسپانیا بووه.