بارسێلۆنا بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی ڤێرمایلینی راگەیاند

ئۆمتیتی گەڕایەوە ئەمجارەیان ڤێرمایلین دوور دەکەوێتەوە

بارسێلۆنا بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی تۆماس ڤێرمایلینی بەرگریکاری یانەکەی راگەیاند، کە شەوی رابردوو لە یاریی بارسێلۆنا و ریال بیتیس تووشی پێکان بوو.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی دا رایگەیاندووە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ڤێرمایلین دەرکەوتووە ئەو بەرگریکارە بەلجیکییە پێویستی بە دوو هەفتەیە تاکو دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە، بەمەش لە یارییەکانی دوو هەفتەی داهاتووی یانەکە دادەبڕێت، کە لە یاریی بەرامبەر ریال بیتیس لە رانی چەپی تووشی گرژبوون بوو و لە خولەکی 38 یارییەکەی بەجێهێشت و ساموێل ئۆمتیتی شوێنی گرتەوە.

بارسێلۆنا چەند رۆژێکی کەمە تواناکانی ئۆمتیتی بۆ گەڕاوەتەوە و ئەویش پێکانی هەبوو، بۆیە پێشبینی دەکرێت پێنجشەممەی داهاتوو بەرامبەر ئیسپانیۆل یێری مینا یاریی بکات.

بەیاننامەکەی بارسێلۆنا لەبارەی پێکانەکەی ڤێرمایلین
بەیاننامەکەی بارسێلۆنا لەبارەی پێکانەکەی ڤێرمایلین