ئەمڕۆ یانەی داڵکورد یارییەکی چارەنووسساز ئەنجام دەدات

ئەگەر سەرکەوتن بەدەست بهێنێت دێتە پێشەنگی خولی پلە یەکی سوێد

K24- هەولێر

ئەمشەو یانەی داڵکورد لە خولی سۆپێرتانی سوێدی یارییەکی لوتکە ئەنجام دەدات و لە گەڕی بیست و دووەمینی خولەکە دەبێتە میوانی هێلسینبۆرگ.
کاتژمێر 08:00ی ئێوارە بە کاتی هەولێر(07:00 بە کاتی ستۆکهۆڵم)، یانەی داڵکورد دەبێتە میوانی هێڵسینبۆرگ و بە بردنەوەی لەم یارییە ئەوا بەفەرمی پێشەنگی خولەکە دەگرێتە دەست، کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ بە جیاوازیی خاڵێک لەگەڵ یانەی برۆماپۆیکارنا لە پلەی دووەم دێت.
یانەی داڵکورد نزیکە بۆ ریزی یانە نایابەکانی سوێد سەربکەوێت و پلەی یەکەم و دووەمی خولی سۆپێرتان کە دەکاتە خولی پلە یەکی سوێدی، راستەوخۆ بۆ ریزی یانە نایابەکان سەردەکەون و رۆژی شەممەش یانە کوردستانییەکە لە گەڕی بیست و سێیەمینی

خولەکەدا لە یاریگەی خۆی میوانداریی فاڵکێنبێرگ دەکات، کە لەم اوەرزە تاکو ئێستا یانەی داڵکورد لە یاریگەی خۆی نەدۆڕاوە.

 

 

                                               خاڵ          گۆڵی کردووە           گۆڵی لێکراوە

برۆماپۆیکارنا         47      48          22

 داڵکورد                46      45          15
 ترێلیبۆرگ             39      41          24
 فالکینبۆرگ            37      40          29
 ئۆستێر                  35      37          30
 هێلسینبۆرگ           35       29          31
 
ئامارەکانی یانەی داڵکورد لەم وەرزەی خولی سۆپێرتان
21 یاری
14 بردنەوە
4 بەرامبەربوون
3 دۆڕان
45 گۆڵی کردووە
15 گۆڵی لێکراوە
10 کلین شیت
46 خاڵ
2 ریزبەندی
داڵکورد دەبێتە میوانی هێلسینبۆرگ
داڵکورد دەبێتە میوانی هێلسینبۆرگ