یوساین بۆڵت به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی تۆپی پێ واژۆ كرد
یوساین بۆڵت ئه‌ستێره‌ی راكه‌ری جامایكا دوای بردنه‌وه‌ی 19 مێدالیای زێر له ئۆڵمپیك روویكرده جیهانی تۆپی پێ و رایگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی تۆپی پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 شووباتی 2018، یوساین بۆڵ له تویته‌ری خۆی ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی تۆپی پێ گرێبه‌ستی واژۆ كردووه، ده‌شڵێت: سبه‌ی سێشه‌ممه به فه‌رمی ناوی یانه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌م.
یووساین بۆڵتی 31 ساڵ، پێشتر رایگه‌یاندووه كه هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده و هیوای ئه‌وه‌شی خواستووه له‌و یانه‌یه یاری بكات، له ماوه‌كانی رابردووش ڤیدیۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سێرخیۆ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی بڵاو كرده‌وه، هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆندیش مه‌شق و راهێنانی كردووه.