یۆرگن كڵۆپ هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر رامۆس
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول زنجیره‌یه‌ك لێدوانی توندی له دژی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: ئه‌و یاریزانه رۆڵێكی قیزه‌ونی له سه‌ركه‌وتن و ناسناوه‌كانی ریال مه‌درید هه‌بووه.
یۆرگن كڵۆپ له پرێس كۆنفرانسێك ده‌ڵێت: وه‌رزی رابردوو ریال مه‌درید به‌شێوازێكی نایاسایی بووه پاڵه‌وان، به رێگه‌ی ره‌فتارێكی ناشرین و دڕندانه‌ی رامۆس ناسناوه‌كه‌یان برده‌وه.
كڵۆپ ده‌شڵێت: زۆر كه‌س پێیوایه ئه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی له نێوان رامۆس و سه‌ڵاح له فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2018 روویدا شتێكی ئاسایی بوو، به‌س من واهه‌ست ناكه‌م ئاسایی بوو بێت، به‌ڵكو پلان دارێژراو بوو، زوڵمێكی گه‌وره‌ش له محه‌مه‌د سه‌ڵاح كرا كه له ناسكترین و هه‌ستیارترین كات توندوتیژی له دژی به‌كار هات، به‌جۆرێك زوڵمی لێكرا ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر مۆندیالی 2018ـی رووسیاش له‌سه‌ر دروست كرد.
كڵۆپ گوتیشی: من هه‌رگیز هانی كوڕه‌كانی لیڤه‌رپوولم ناده‌م كه هه‌موو رێگایه‌ك بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان بگرنه‌به‌ر، به‌ڵكو من ده‌مه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی دروست ببینه پاڵه‌وان، نه‌ك به رێگه‌ی رامۆس هه‌وڵ بۆ ده‌ستكه‌وته‌كان بده‌ین.
كڵۆپ له درێژه‌ی لێدوانه‌كانی دا داوا له رامۆس ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر كردارێك یان شتێك بدات، پێویسته باش بیری لێ بكاته‌وه، ده‌شڵێت: هه‌رچه‌نده من چاوه‌ڕوانییه‌كی باشم له رامۆس نییه، به‌ڵام پێویسته به رێگه‌ی نه‌شیاو هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتن نه‌دات، چونكه ئه‌و پێشتر له فایناڵی چامپیۆنزلیگیش به سیناریۆ و خۆبه‌ردانه‌وه‌یه‌ك كواردادۆی ناچار به كارتی سوور كرد و دواتر یانه‌كه‌ی ناسناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.