ئه‌و 7 شكسته مێژووییه‌ی هه‌رگیز كریستیانۆ له‌بیری ناكات
چیرۆكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی هات و چیتر یاری بۆ ئه‌م یانه‌یه ناكاته‌وه و قۆناخێكی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس تاقی ده‌كاته‌وه.
كریستیانۆ له 2009 به یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید ناسرا، دوای 9 ساڵ به‌ره‌و یانه‌ی یوڤێنتۆس كۆچی كرد، به‌ڵام له ژیانی وه‌رزشی كریستیانۆ 7 رووداوی ناخۆش هه‌یه كه هه‌رگیز ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له‌بیری ناكات.
یه‌كه‌م: بارسێلۆنا 5 ـ 0 ریال مه‌درید
یانه‌ی ریال مه‌درید له 2010 به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام تووشی شكستێكی جه‌رگبڕ بوو، كه ئه‌وكات گواردیۆلا و مۆرینهۆ كلاسیكیۆیان به‌رێوه برد و مێسی و كریستیانۆش له مه‌یدان كاراكته‌ری سه‌ره‌كی یارییه‌كه بوون، مێسی له كلاسیكۆ دره‌وشایه‌وه و كریستیانۆش له یاریگه ون بوو.
دووه‌م: ریال مه‌درید 0 ـ 4 بارسێلۆنا
له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بارسێلۆنا كلاسیكۆیه‌كی مێژوویی له مانگی نۆڤێمبه‌ری 2015 له دژی ریال مه‌درید ئه‌نجام دا، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌بێ مێسی 4 گۆڵی له ریال مه‌درید كرد، له‌م یارییه‌دا كریستیانۆ ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستا و هیچی نه‌كرد كه شایسته‌ی دڵخۆشی هانده‌رانی ریال مه‌درید بێت.
سێیه‌م: ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 4 ـ 0 ریال مه‌درید
دێربی مه‌درید هه‌میشه چاوی میدیاكانی جیهانی له‌سه‌ره، به‌رده‌وام به‌یه‌گه‌یشتنی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گرینگییه‌كی زۆری به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی میدیاكانی ئه‌ورووپا هه‌یه.
له مانگی شووباتی 2015، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن تووشی شكستێكی ئابڕوبه‌رانه بوون، كاتێك به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام به ئاتلێتیكۆی هاوشاریان دۆڕان.
چواره‌م: مانچێسته‌ر یونایتد 4 ـ 1 لیڤه‌رپوول
له یاری لوتكه‌ی دێربی باكووری ئینگلاند، كه له مانگی مارسی 2009 له دوایین وه‌رزی كریستیانۆ له پرێمه‌رلیگ له نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول به‌ڕێوه‌چوو، له‌و یارییه‌دا شه‌یتانه سووره‌كان به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ تووشی شكستێكی گه‌وره هاتن، كاتێك یارییه‌كه‌یان به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند، له‌و یارییه‌دا نیمانیا ڤیدیچ له یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
پێنجه‌م: بوروسیا دۆرتمۆند 4 ـ 1 ریال مه‌درید
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ تووشی شكتێكی گه‌وره‌ی مێژوویی بووه‌وه، كاتێك له یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدونا پارك به‌ڕێوه چوو، له‌و یارییه‌دا لیڤاندۆڤسكی له دژی كریستیانۆ و ریال مه‌درید هاتریكی تۆمار كرد و ریال مه‌درید له یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی 2013 كرایه ده‌ره‌وه.
شه‌شه‌م: مانچێسته‌ر سیتی 4 ـ 1 مانچێسته‌ر یونایتد
مانچێسته‌ر سیتی له 2004 یانه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده ناسراو نه‌بوو، به‌ڵام كاره‌ساتی به‌سه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد هێنا، له كاتێكدا له‌و ساڵه‌دا نه‌وه‌یه‌كی زێرین له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سیر ئه‌لێكس فێرگسۆن یارییان ده‌كرد، مانچێسته‌ر سیتی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به شه‌یتانه سووره‌كان هێنا، له‌و یارییه‌دا كریستیانۆ كارتی زه‌ردی وه‌رگرت و نزیكبوو له‌وه‌ی به كارتی سوور بكرێته ده‌ره‌وه.
حه‌وته‌م: ئه‌ڵمانیا 4 ـ 0 پورتوگال
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تووشی شكستێكی دیكه‌ی گه‌وره بوو، كاتێك له مۆندیالی 2014ـی به‌رازیل به‌رامبه‌ر مانشافته‌كانی ئه‌ڵمانیا به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕان، دواتر كریستیانۆ و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاواییان له مۆندیالی 2014 كرد.