ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس له گۆڕینه‌وه‌ی 3 یاریزان نزیكن
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، گه‌وره‌ترین ئامانجی ریال مه‌درید له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه كڕینی هێرشبه‌ری یوڤێنتۆس (دیبالا)ـیه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێككه‌وتنێك له ئارادایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاشكرای كردووه كه به‌م نزیكانه ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس له‌سه‌ر ئاڵۆگۆڕكردنی چه‌ند یاریزانێك كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به گرێبه‌ستێكی ئازاد كلیپه‌ر پیپی بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ و كۆڤاسیچ ده‌دات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئیسكۆ و كۆڤاسیچ تێكه‌ڵی گواستنه‌وه‌ی پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری یوڤی بكات، بۆیه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت به‌منزیكانه گفتووگۆیه‌ك له باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌م یاریزانانه ده‌ستپێبكات.