باشترین پێكهاته‌ی مێژوو ده‌ستنیشان كرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئینگلیزی، باشترین پێكهاته‌ی مێژووی بڵاو كرده‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو له پێكهاته‌كه ناوی لیۆنێل مێسی تێدا نه‌بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی باشترین پێكهاته‌ی مێژووی تۆپی پێی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا له هێڵی پێشه‌وه رۆناڵدۆی به‌رازیلی و تیری هێنری فره‌نسی ده‌بینرێن، جیانولیجی بۆفۆنیش گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌یه.
ئه‌مه‌ش پێكهاته‌ی باشترین یاریزانانی مێژووه
گۆڵپارێز: جیانولیجی بۆفۆن
به‌رگریكاران: لیان تورام، فێرناندۆ هیرۆ، ئه‌لیساندرۆ نێستا و رۆبێرتۆ كارلۆس
ناوه‌راستكاران: لویس فیگۆ، زینه‌دین زێدان، رۆناڵدینهۆ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ
هێرشبه‌ران: رۆناڵدۆی به‌رازیلی ـ تیری هێنری.