سۆلاری به‌پێكه‌نینه‌وه هه‌ڕه‌شه له یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید ده‌كات
سۆلاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كرد تا ئه‌و راهێنه‌ری ریال مه‌درید بێت هیچ گره‌نتی و دڵنیاییه‌ك بۆ هیچ یاریزانێك نییه كه شوێنی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی جێگیر بێت، ده‌شڵێـت: ئه‌و 10 یاریزانه‌ی له هه‌ر یارییه‌ك من پشتی پێده‌به‌ستم هیچ كامێكیان مه‌رج نییه به‌رده‌وام له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بن.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر هۆیسكا به‌شداری له پرێس كۆنفرانسێك كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بۆ بردنه‌وه ده‌جه‌نگن، گوتیشی: هه‌ر یارییه‌ك بۆ ئێمه وه‌ك یاری كۆتاییه و ده‌مانه‌وێت به‌هێزه‌وه ململانێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بكه‌ین.
سۆلاری له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: من هیچ پێشنیارێكم بۆ كایلۆر ناڤاس نەکردووە تا له یانه‌كه بڕوات یان بمێنێته‌وه.
له باره‌ی ئه‌ستێره وێلزێیه‌كه، سۆلاری ده‌ڵێت: پێویست ناكات زۆر قسه‌ی له باره‌ی به‌یل بكه‌م، ئه‌و پێویسته كاره‌كانی خۆی به ته‌واوه‌تی بكات و ئه‌ركی خۆشی له نێو یاریگه بزانێت.
سۆلاری ده‌شڵێت: تۆنی كروس هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و بۆ جامی جیهانی یانه‌كان له‌گه‌ڵمان به‌شدار ده‌بێت، دڵخۆشیشم به ئاستی ماركۆس یۆرێنتی، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی باش شوێنی خۆی له پێكهاته‌كه كردۆته‌وه و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.
له كۆتایی لێدوانه‌كانیدا، سۆلاری گوتی: شانازییه بۆ ئێمه كه یاری كۆتایی جامی لیبه‌رتادۆریس له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رێوه بچێت.
له گه‌ڕی پازده‌یه‌می لالیگا، ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 6:15 خوله‌كی ئێواره ده‌بێته میوانی یانه‌ی هۆیسكا.