به ڤیدیۆ.. وه‌رزشوانێكی كورد له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ناوی چووه كتێبی گینس
وه‌رزشوانێكی كوردی دانیشتووی دهۆك، دوای 14 ساڵ له مه‌شق و راهێنان، دواجار له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه توانا و به‌هره‌كانی ده‌رخست و توانی ناوی له كتێبی گینس تۆمار بكات.
جه‌رجیس ره‌شیدی 31 ساڵ، له (شناوكردن) دوو ریكۆردی جیهانی شكاند، به‌وپێیه‌ی له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا پاڵه‌وانه كورده‌كه 2500 شناو لێده‌دات، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ی له كتێبی گینس خاوه‌نی ئه‌و ریكۆرده بوو له كاتژمێرێكدا خاوه‌نی 2392 شناوه.
ئه‌و پاڵه‌وانه كورده سه‌رجه‌م ریكۆرده‌كانی خۆی بۆ لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبی گینس ناردووه و به ئه‌رێنیش و به‌ڵێ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه و به فه‌رمی بڕوانامه‌ی تۆماركرانی له كتێبی گینس له شاری دوبه‌ی ئیمارات پێبه‌خشرا.
جه‌رجیس له شناوی خێرا، شناوی سه‌رتۆپ و شناو سه‌ربۆكس لوتكه‌ی باشترین وه‌رزشكار و پاڵه‌وانانی جیهانی گرتووه.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پاڵه‌وانه كورده‌كه خراوته‌ڕوو
له‌م ڤیدیۆیه‌دا كوردستان24 چه‌ندان زانیاری له باره‌ی كتێبی گینس ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ڵبه‌ت میوانداریی پاڵه‌وانه كورده‌كه‌شی كردووه
بڕوانامه‌ی فه‌رمی جه‌رجیش ره‌شید كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی كتێبی گینس پێی به‌خشراوه