سه‌یرترین بڕگه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتینهۆ ئاشكرا بوو

كاتێك كۆتینهۆ روویكردۆته‌ بارسێلۆنا، لیڤه‌رپوول مه‌رجێكی سه‌یری داناوه‌

یانەی بارسێلۆنا تاوەکو 3 ساڵی دیکەش بۆی نییە هیچ یاریزانێکی لیڤەرپول بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی تەلەگرافی بریتانی ئاشکرایکردووە، ئەو کاتەی کە بەرپرسانی هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی فلیپ کۆتینیۆی ناوەراستکاری برازیلی گەیشتنە رێکەوتن، بەرپرسانی رێدز بڕگه‌یه‌كیان لە گرێبەستی ئەم یاریزانە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە زیاد کردووه‌ و لەو بەندەشدا هاتووە کەتەلۆنیەکان بۆیان نیە تاوەکو ساڵی 2020 هیچ یاریزانێکی دیکەی یانەکەیان بگوازنەوە یانەکەیان.

 لە بەرامبەردا ئەگەر ئەو کارەیان کرد، ئەوا بێجگە لە پارەی گواستنەوەی یاریزانەکە ئەوا دەبێت بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی دیکەش پێشکەش بە ئەوان بکەن.

بەم هۆیەوە یانە ئیسپانیەکە بۆیان نییە تاوەکو دوو ساڵی دیکەش پەنجە بۆ هیچ یاریزانێکی لیڤەرپول درێژ بکەن، مەگەر ئامادەبن 100 ملیۆنەکەش بدەن.