به هۆى لێدانى ياريزانێكهوه، راهێنهرێك له كارهكهى دوور دهخرێتهوه
لە قوتابخانەیەکی ئەکادیمییای تۆپی پێدا، راهێنەرێك دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی، لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا راهێنەرەکە دەردەکەوێت بەشێوەیەکی تووند بە بۆکس لە دهموچاو و سنگی یاریزانێکی تازهپێگهيشتووى خۆی دەدات، ئەم گرتەیەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دهنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.
رووداوەکە لە قوتابخانەیەکی ئەکادیمییای تۆپی پێ بووە لە شاری "ئۆگۆسە"ی ژاپۆن، قوتابخانەکەش پەیمانی داوە کە جارێکی دیکە رهفتارى لهو جۆرهى تێدا دووبارە نەبێتەوە.