"مێسی ئه‌م وه‌رزه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ركابه‌ری نییه"
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو لیۆنێل مێسی سه‌ركردایه‌تی بارسێلۆنای كرد بۆ گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لیۆنێل مێسی ئه‌م وه‌رزه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ركابه‌ری نییه.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا له كامپ نوو به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به مانچێسته‌ر یونایتد هێنا و گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه، له‌و یارییه‌دا مێسی دوو گۆڵی ده‌ستپێكی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مرۆیدا نووسیویه‌تی: مێسی ئه‌م وه‌رزه رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ئه‌نجامی یانه‌كه‌ی ده‌بینێت و یانه‌كه‌ی به‌ره‌و نازناوی چامپیۆنزلیگ نزیك كردۆته‌وه و به 10 گۆڵیش پێشه‌نگی گۆڵكارانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی گرتووه.
ئاس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه مێسی له لالیگاش رۆڵی گه‌وره‌ی له‌م وه‌رزه بینیوه، به 33 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرتووه و یانه‌كه‌شی هه‌نگاوێك له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیك كردۆته‌وه.
ئاس نووسیویه‌تی: ئه‌م وه‌رزه مێسی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان هیچ ركابه‌رێكی نییه كه بتوانێت خه‌ڵاته تاكه‌كه‌سییه‌كان له چنگی لیۆ مێسی ده‌ربێنێت.