ئه‌مشه‌و له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال، ئیتاڵیا چی به‌سه‌ردێت؟
دوای دۆڕانه‌كه‌ی ئیتاڵیا له به‌رامبه‌ر به سوێد، ئه‌مشه‌و ئیتاڵیا له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشكۆی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیال له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر یاری مان و نه‌مان له دژی سوید ده‌كات.
له ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتنی ئیتاڵیا بۆ یارییه‌كانی مۆندیال، ئه‌وا نه‌ك ته‌نیا هه‌ڵبژارده‌كه به‌ڵكو ته‌واوی ئیتاڵیاییه‌كان زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، له راپۆرتێكی شیكارییدا، رۆژنامه‌ی كورێرێ دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا به‌سه‌رسوورمانه‌وه ده‌نووسێت، ئیمه سه‌رده‌كه‌وین!
تۆڕی هه‌واڵی كالچیۆ24ـی به‌ناوبانگی ئیتاڵیاش باس له‌و خاڵانه ده‌كات كه له ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌كردنی ئیتاڵیا، ئازۆرییه‌كان چیان به‌سه‌ردێت.
توتو سپۆرت وێنه‌یه‌كی بۆفۆنی داناوه و نووسیوویه‌تی بێده‌نگ به و بفره، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر ئیتاڵیا سه‌رنه‌كه‌وێت كۆتایی به راژه‌ی بۆفۆن دێت و ئیتر ئیتاڵیاییه‌كان ئه‌و گۆڵپارێزه به درێسی وڵاته‌كه‌یانه‌وه نایبننه‌وه...
خاڵیكی دیكه‌ی جيان یێرۆ ڤێنتورایه، له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتن ئه‌وا له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن یارییه‌كه به‌هه‌ر ئه‌نجامێك كۆتایی بێت، شوێنك بۆ ڤێنتورای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره دیارنییه!
یه‌كێكی دیكه له زیانه‌كان میركاتۆی بازاری یاریزانانی سێریا ئه‌یه، چونكه ئه‌وكاته یاریزانانی ئه‌و خوله نرخیان له بۆرسه‌ی یاریزانان داده‌به‌زێت.
جگه له‌وه‌ی10 ملیۆن یۆرۆ نادرێت به‌و هه‌ڵبژارده‌یه، چونكه هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی بلیتی مۆندیال ببڕێت و به‌شداریی له قۆناخی32 ـی مۆندیال بكات ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رده‌گرێت.
له رووی ئابووریه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره به‌ر ئتیاڵیا ده‌كه‌ویت، هه‌م په‌خشی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان و هه‌میش گه‌شتی هانده‌ران رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی نابێت و فرۆكه‌خانه‌كانی شاری ناپۆلی و رۆما و میلانۆ سستی به‌خۆیه‌وه ده‌بینیت،
به به‌شداریی نه‌كردنی ئیتاڵیا، ئه‌و هه‌لبژارده‌یه نزیكه‌ی16 مانگ له یارییكردن ده‌دابڕێت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئاستی تۆپی پێ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه درووست ده‌كات، هاوكات له ریزبه‌ندی فیفاش شوێنیكی دوور له چاوه‌ڕوانییه‌كان چاوه‌ڕێی ده‌كات.
هه‌ربۆیه، ئیتالیا ئه‌مشه‌و له نیو بژارده‌ی مان و نه‌مان، ده‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.