به ڤیدیۆ.. ئه‌م گۆڵه توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند
له خولی ئوستورالیا، ئێریك بۆتیكی فڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی بریسبه‌ین له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئادێلاید لێدانێكی سزای له‌سه‌ر شێوازی پانێنكا جێبه‌جێكرد و تۆپه‌كه‌ی زۆر به هێواشی نارده گۆڵ و فێڵی له گۆڵپارێز كرد.
مێژووی شێوازی لێدانی ئه‌م گۆڵه بۆ پاڵه‌وانێتی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای ساڵی 1976 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكات له دوای گۆڵه‌كه‌ی ئانتۆنین پانێنكای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی چیكسلۆڤاكیای پێشوو به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا رۆژئاوا لێدانێكی پێناڵتی جێبه‌جێ كرد و له دوای ئه‌و لێدانه تا ئه‌م كاتانه ئه‌م شێوازی لێدانی پێناڵتییه له لایه‌ن یاریزانانی تۆپی پێ دووباره ده‌كرێته‌وه، به‌شێكیان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و به‌شێكیان له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه شكست ده‌هێنن.