نادال ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆكی ریال مه‌درید
رافایل نادالی تێنسزانی ئیسپانی له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نایشارێته‌وه كه ئاره‌زوو ده‌كات رۆژێك له رۆژان له داهاتوو ببێته سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 شووباتی 2017، رافایل نادال له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركا بڵاو بۆته‌وه، ئاره‌زووی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌دركێنێت.
نادال ده‌شڵێت: نازانم له داهاتوودا چی ڕووده‌دات، به‌ڵام حه‌زم بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی ریال مه‌درید هه‌یه.
له كۆتایی قسه‌كانیشی ده‌ڵێت: ریال سه‌رۆكی گه‌وره‌ی هه‌یه و پێیوایه ریال مه‌درید پێویستی به نادال نییه.
ماتادۆره ئیسپانیه‌كه یه‌كێكه له سه‌رسه‌خترین هانده‌ره‌كانی ریال مه‌درید و له زۆربه‌ی یارییه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كانی ئه‌و یانه‌یه ئاماده ده‌بێت، پێشتریش مێدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه نادال له داهاتوو ده‌بێته سه‌رۆكی ریال مه‌درید و پیكێش ده‌بێته سه‌رۆكی بارسێلۆنا.