به ڤیدیۆ..گاریس به‌یل بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆ و بنزیما و به‌سه‌ركردایه‌تی گاریس به‌یل رووی كرده یاریگای ئانوێتا و رووبه‌رووی یانه‌ی ریال سۆسیداد بووه‌وه، به گۆڵێكی گاریس به‌یل و به ده‌ستخستنی 3 خاڵ گه‌ڕانه‌وه مه‌درید.
گاریس به‌یڵ كه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ ریال مه‌درید تۆماركرد له دوای یارییه‌كه هاته به‌رده‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و وتی: دوا چاره‌نووس له‌ده‌ستی خۆمان نییه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان ته‌نیا بۆ سه‌ركه‌وتنه.
لە چاوپێكەوتنەكە گاریس بەیڵ وەڵامی كوردستان24 دایه‌وه گوتی: باش ده‌زانین چاره‌نووسمان له ده‌ستی خۆمان نییه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت پارێزگاری له‌سه‌ركه‌وتنه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگامان بۆ بمێنێت، یارییه‌كه‌ی سۆسیداد بۆ ئێمه زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵام توانیمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین.
به‌یل ده‌شڵێت: یارییه‌كی دیكه‌ی ئالۆزمان ماوه به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی، هه‌وڵده‌ده‌ین به پاڵپشتی هانده‌ران سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین.