به‌رازیل مه‌شقه‌كانی ده‌ستپێكرد و نێیماریش له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره رزگاری بوو
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مێریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نجامدا و زۆری نه‌مابوو نێیمار تووشی پێكانێكی سه‌خت ببێت.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به راهێنه‌رایه‌تی (تیتی) و به ئاماده‌بوونی 16 یاریزان له كۆی ئه‌و 24 یاریزانه‌ی بانگهێشتی دوو یاری داهاتووی برازیل بۆ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی رووسیا كراون راهێنانه‌كانیان ئه‌نجامدا.
له كاتی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هۆی تووند یاریكردن له‌گه‌ڵ نێیمار داسێلڤا، ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان تووشی ئازاربوو، ئه‌وه‌ش وایكرد بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له مه‌شقه‌كان داببڕێت و پشكنینی تایبه‌تی بۆ بكرێت، پاشان نێیمار گه‌رایه‌وه راهێنانه‌كان.
برازیل وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده‌ی جیهان سه‌ركه‌وتنی بۆ مۆندیالی رووسیا مسۆگه‌ر كرد، له دوو یاری داهاتووی له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالیش رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌كانی بۆلیڤیا و چیلی ده‌بێته‌وه، بڕیاره پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا یاری بكات.