به فه‌رمی، كارڤاخاڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2022 له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید درێژ كرده‌وه
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دانی كارڤاخاڵی تا 2022 راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17 ئه‌یلوولی 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ دانی كارڤاخاڵی 25 ساڵان گه‌یشته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌ش، بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه له كاتژمێر 15:00 كارڤاخاڵ له پرێس كۆنفرانسێكدا ورده‌كاری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
دانی كارڤاخاڵ، به‌رگریكاری باڵی راسته‌یه، له 2009 له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشت، دواتر له 2012 به شێوه‌ی خواستن به بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی لیڤه‌ركووزنی ئه‌ڵمانیا، دواتر له هاوینی 2013 به بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕایه‌وه ریزه‌كانی یانه‌ی شایانه و ئێستاش نرخی له بۆرسه‌ی یاریزانان 32 ملیۆن یۆرۆیه.