پێلێ: مێسی باشترین یاریزانی مێژوو نــیـیه
پێلێ ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا 3 باشترین یاریزانی جیهانی ده‌ستنیشان كرد و هه‌ڵبژارده‌یه‌كیشی بۆ بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی 2018 به‌ربژێر كرد.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15 مارسی 2018 دیمانه‌یه‌كی پێلێی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ده‌ڵێت: مێسی باشترینی مێژوو نییه، به‌ڵكو من باشترینی مێژووم، چونكه خاوه‌نی زۆرترین گۆڵم له مێژووی تۆپی پێ.
پێلێ گوتیشی: كاتێك منداڵ بووم خه‌ونم به‌وه ده‌بینی كه ببمه ناسراوترین یاریزانی جیهان، سووپاس بۆ خوای په‌روه‌ردگار كه یارمه‌تی دام به خه‌ونه‌كه‌م بگه‌م.
پێلێ ده‌شڵێت: له‌م سه‌رده‌مه‌دا، لیۆنێل مێسی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و نێیمار دا سیلڤا باشترینی جیهانن.
له باره‌ی مۆندیالی 2018 رووسیا، پێلێ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له شه‌شه‌مین ناسناوی جامی جیهانی نزیكه.
له ئێستادا 91 رۆژی بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا ماوه و هه‌ر 3 یاریزان (كریستیانۆ، نێیمار و مێسی) به‌شداریی له مۆندیاله‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌وكات باشتر روون ده‌بێته‌وه كه كامه‌یان خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن.