كاپێللۆ: كاره‌ساته ئه‌گه‌ر بۆفۆن به‌بێ باڵۆن دۆر ماڵئاوایی بكات
فابیۆ كاپێللۆ، راهێنه‌ری ئیتاڵی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ناكرێت بۆفۆن ماڵئاوایی له یاریكردن بكات و باڵۆن دۆر نه‌باته‌وه، سه‌رسامی خۆشی به یاریزانێكی لاو ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13 نۆڤێمبه‌ری 2016، فابیۆ كاپێللۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی Tzـی ئه‌ڵمانیا، ده‌بوو له جیانلویجی بۆفۆن له ماوه‌ی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌دا كه ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كردووه خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری بردبایه‌وه.
كاپێللۆ گوتیشی: وا هه‌ست ده‌كه‌م له كاتی ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهان سته‌م له ئیتاڵیاییه‌كان ده‌كرێت، پێشتریش دینۆ زۆف، فرانكۆ بارێزی و پاوڵۆ مالدینی) شایسته‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بوون، به‌ڵام لێی بێبه‌ش بوون.
كاپێللۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ستایشی ئاستی مانوێل لۆكاتێلی ناوه‌ڕاستكاری ئیتاڵی یانه‌ی میلانی كرد و گوتی: سه‌رسام به ئاستی، ئه‌و له دایكبووی 1998 و ده‌بێته یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی داهاتووی ئیتاڵیا.
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا رۆژی سێشه‌ممه‌ی دادێ له یاریگه‌ی سان سیرۆ له شاری میلانۆ له یارییه‌كی دۆستانه‌دا میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بكات، له‌م یارییه بۆفۆن گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ده‌بێت و كۆی یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌گاته 167 یاری.