به فه‌رمی مانچێسته‌ر سیتی بووه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ
دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی 34ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له نێو یاریگه‌ی خۆی به یانه‌ی وێست برۆمیچ ئالبیۆن دۆڕا، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش راسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا شكایه‌وه و به فه‌رمی مان سیتی بووه پاڵه‌وانی وه‌رزی 2017 ـ 2018ـی پرێمه‌رلیگ.
مانچێسته‌ر سیتی دوای یانه‌كانی مان یونایتد و ئێڤه‌رتۆن سێیه‌م یانه‌یه له مێژوودا كه 5 هه‌فته پێشكۆتایی خولی نایابی ئینگلیزی ناسناوه‌كه ده‌باته‌وه.
به درێژایی مێژووی پرێمه‌رلیگ پێپ گواردیۆلا تاكه راهێنه‌ری ئیسپانیاییه كه ناسناوی پرێمه‌رلیگ ده‌باته‌وه.
گواردیۆلا له كۆی 9 وه‌رزی كاروانی راهێنه‌رایه‌تی خۆی، 7 وه‌رز بۆته پاڵه‌وانی خولی نێوخۆیی و ته‌نیا 2 وه‌رز ناسناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.