"هازارد ده‌بێته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی ریال مه‌درید"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئیدین هازارد ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی ده‌بێته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوینه‌ی داهاتووی یانه‌ی ریال مه‌درید.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14 دێسێمبه‌ری 2017، ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شایانه كۆبۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد پێویسته.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 14 دێسێمبه‌ری 2017 ئاشكرای كردووه كه پێرێز ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد خه‌ونه‌كه‌ی چێڵسی بهێنێته دی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زینه‌دین زێدان 5 ساڵه چاوی بڕیوه هازارد و ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه بۆ ریال مه‌درید بگوازێته‌وه و ده‌یه‌وێت به هاتنی ئه‌و ئه‌ستێره به‌لجیكییه سێكوچكه‌یه‌كی نوێ بۆ وه‌رزی داهاتوو دروست بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مارسێل دیزایلی كاپتن و به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی چێڵسی له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی رایگه‌یاندووه كه ئابرامۆڤیچی سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی هازارد دا كردۆته‌وه و ده‌توانێت به ئاسانی شوێنگره‌وه‌یه‌كی گونجاوی بۆ بدۆزێته‌وه.
ئیدین هازارد له هاوینی 2012 له یانه‌ی لیلی فره‌نسا په‌یوه‌ندی به چێڵسی كردووه، له‌وه‌ته‌ی هاتۆته یانه له‌نده‌نییه‌كه له 270 یاری 80 گۆڵی كردووه و 4 ناسناویشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی رۆژئاوای له‌نده‌ن بردۆته‌وه.