به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی وه‌ستاند
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌هۆی گرفتی داراییه‌وه سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی وه‌ستاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8 ئابی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی له باره‌ی چاره‌نووسی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ئه‌نجامدا، دواتر به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی فیدراسیۆنه‌كه بڕیاریاندا تا ئه‌وكاته‌ی حكوومه‌ت به فه‌رمی سه‌رچاوه‌ی داراییان بۆ دابین نه‌كات هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن.
سه‌لام حوسێن سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، داوای لێبوردنی له یانه‌كانی كوردستان كرد و گوتی: ئه‌مساڵ ناتوانین خوله‌كانی پله‌یه‌ك و نایاب به‌ڕێوه‌ببه‌ین.
سه‌لام حوسێن گوتیشی: له هه‌وڵی به‌رده‌وام داین بۆ په‌یداكردن و دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكمان له به‌رپرسانی حكوومه‌ت وه‌رنه‌گرتۆته‌وه.
سه‌لام حوسێن به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م خوله‌كانی كوردستان پێویستیان به یه‌ك ملیار دیناره.
بۆ زانیاری زیاتر كلیك له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه‌ن