وێنە و ڤیدیۆ.. کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە داخی کارتە سوورەکەی گریا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە داخی ئەو کارتە سوورەی لە یاریی بەرامبەر ڤاڵێنسیا بە روویدا بەرزکرایەوە گریا، خوشکەکەشی دەڵێت دەبێت باجی گریانی برایەکەم بدەن.
دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر ڤاڵێنسیا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە بە گریانەوە یاریگەی بەجێهێشت، کە زۆربەی میدیاکانی ئیتاڵیا و ئەوروپا ئەو کارتە سوورەیان بە زوڵم و نادروست وەسفکرد و کریستیانۆ لە یەکەم یاریی لەگەڵ یۆڤی لە چامپیۆنزلیگ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و دەستپێکێکی خراپی لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یۆڤی تۆمارکرد.
دوای یارییەکە ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنه‌ری یوڤێنتۆس كارته سووره‌كه‌ی رۆناڵدۆ به نادروست ده‌زانێت و به‌پێویستی ده‌زانێت له‌م دۆخه ته‌كنه‌لۆژیای ڤار به‌كار بهێنرێت، راهێنه‌ری ڤالێنسیای ركابه‌ریشیان باس له هۆكاری گریانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات.
ئەلێگری دویا یارییەکە گوتی 'ئه‌گه‌ر ناوبژیوانی ڤیدیۆییمان هه‌بووایه ده‌توانرا بۆ حاڵه‌ته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌كاربهێنرێت، چونكه وه‌رگرتنی كارتی سوور له خوله‌كی 29 زۆر قوڕسه، به‌هۆی ئه‌م كارته سووره نادروسته‌وه به 10 یاریزان یاریمان كرد، به‌ڵێ دۆخه‌كه‌ی له ئێمه سه‌خت كرد چونكه له چامپیۆنزلیگ یاریی ده‌كه‌ین، به‌ڵام یاریزانه‌كان یارییه‌كی باشیان كرد و توانیمان دوو گۆڵ بكه‌ین'.
مارسێلینۆ گارسیا، راهێنه‌ری ڤالێنسیای ئیسپانیش لەبارەی کارتە سوورەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە رایگەیاند 'ئه‌و دیمه‌نه‌م نه‌بینی كه رۆناڵدۆ به‌هۆیه‌وه كرایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه هه‌بوو، رۆناڵدۆ گریا چونكه پێیوایه نه‌یتوانیوه له‌م یارییه هیچ شتێك بكات'.
کاتیا ئەڤێرۆی خوشکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای کارتە سوورەکەی برایەکەی لە ئینستاگرام بە تووندی رەخنەی لە بڕیاری ناوبژیوان گرتووە و نووسیویەتی 'ئەمە شەرمێکی گەورەیە بۆ تۆپی پێ، ئەوان دەیانەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ وێران بکەن، بەڵام دادپەروەری دەگەڕێتەوە و دەبێت باجی گریانەکەی برایەکەم بدەن'.