ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كلاسیكۆ له‌سه‌ره
دوای ئه‌وه‌ی گاریس به‌یل له یارییه‌كه‌ی دوێنێی له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ لیسبۆنا تووشی پێكان بوو، ئێستا مه‌ترسی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كلاسیكۆ له‌سه‌ره.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23 نۆڤێمبه‌ری 2016، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه كه پشكنینه پزیشكییه‌كانی گاریس به‌یلی ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید دڵخۆشكه‌ر نییه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه گاریس به‌یل له ئه‌ژنۆی تووشی پێكانبووه و چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامی زیاتری پشكنینه‌كانن و مه‌ترسی بێبه‌شبوونی له یاری كلاسیكۆ له‌سه‌ره.
یانه‌ی ریال مه‌درید رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ میوانداریی سپۆرتینگ خیخۆن ده‌كات، دواتر له 3ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی كامپ نوو یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌كرێت.