"كریستیانۆ به هۆكارێكی سه‌یر له كاسێمیرۆ توڕه بووه
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا ئاشكرای ده‌كات كه كریستیانۆ له كاسمیرۆی به‌رازیلی یاریزانی یانه‌كه‌ی توڕه بووه و هۆكاره‌كه‌شی خستۆته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی (گۆڵ)ـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاسێمیرۆ ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی نێیماری هاونیشتیمانی بۆ ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه، له یاریزانه به‌رازیلییه‌كه‌ی ریال مه‌درید توڕه بووه.
كاسێمیرۆ له ماوه‌كانی رابردوو له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند كه زۆر حه‌ز ده‌كات نێیمار په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه بكات، له كاتێكدا به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، كریستیانۆ هاتنی نێیمار بۆ یانه‌ی شایانه به هێڵی سوور ده‌زانێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید هاوشێوه‌ی كاسێمیرۆ هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه نێیمار درێسی شایانه بپۆشێت، دواتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵابووه‌وه كه نێوانی كریستیانۆ و رامۆسیش به‌هۆی ئه‌م لێدوانه‌وه تێكچووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌مان سه‌رچاوه، باسی له‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید هیچ نیه‌تێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كریستیانۆ نوێ بكاته‌وه، به‌ڵكو به‌دوای ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی نێیمار په‌ڵكیشی بێرنابیۆ بكات و بیكاته شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ.