"حه‌وت هۆكار له پشت كاره‌سات و كه‌وتنی ریال مه‌دریده"
ریال مه‌درید له دوایین پێنج یاری، 4 یاری به‌رامبه‌ر یانه‌كانی سێڤییا، سیسكا مۆسكۆ، ئالاڤێس و لیڤانتی دۆڕاندووه، هه‌ڵبه‌ت دوای 7 كاتژمێر و 48 خوله‌ك گۆڵێكیان تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش خراپترین دۆخه به درێژایی مێژووی دروستبوونی یانه‌كه.
به گوێره‌ی شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ئه‌م 7 خاڵه هۆكاری كاره‌سات و كه‌وتنی ریال مه‌دریده له‌م وه‌رزه.
1ـ فلۆرێنتینۆ پێرێز:
به گوێره‌ی راپرسی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، 80%ـی به‌شداربووان و هانده‌رانی ریال مه‌درید كێشه‌كانی یانه‌ی شایانه بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو خراپترین كاری كرد به فرۆشتنی كریستیانۆ و رۆناڵدۆ و نه‌گواستنه‌وه‌ی هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره بۆ شوێنه‌كه.
2ـ لۆپیتیخی:
دوای رۆیشتنی كریستیانۆ هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید وێران بوو، لۆپیتیخی راهێنه‌ری نوێ تا ئێستا له چاره‌سه‌ركردنی هێڵی پێشه‌وه شكستی هێناوه، جیا له‌وه‌ش یاریزانانی ریال مه‌درید له یارییه‌كان زۆرترین ده‌رفه‌تی گۆڵكردنیان بۆ ده‌ره‌خسێت به‌ڵام هێرشبه‌ران نه‌یانتوانیوه به ئه‌ندازه‌ی سه‌رده‌می زیدان له‌گه‌ڵ لۆپیتیخی بدره‌وشێنه‌وه، جیا له‌وه‌ش ئه‌م راهێنه‌ره نه‌یتوانیوه مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ به‌یل، مۆدریچ، كرووس، ئاسێنسیۆ و سیبایۆس بكات، به‌هۆیه‌وه له دوایین 12 یاری فه‌رمی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، 5 یاری دۆڕاندووه.
3ـ بێنزێما:
له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ، ئاستی كه‌ریم بێنزێما به‌ره‌و داكشان رۆیشت، ئه‌گه‌رچی له 3 یاری ده‌ستپێك 4 گۆڵی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تۆمار كرد، به‌ڵام دواتر ون بووه و كێشه‌كانی هێڵی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌دریدی قوڵتر كردۆته‌وه.
4ـ گاریس به‌یل:
گاریس به‌یل له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ سه‌ركردایه‌تی ریال مه‌درید له هێڵی پێشه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌رچی لۆپیتیخی هیوای ئه‌وه‌ی به‌و ئه‌ستێره وێڵزییه هه‌بوو به باشی شوێنی كریستیانۆ بگرێته‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت به‌یل هه‌رگیز نابێته كریستیانۆ، له‌م وه‌رزه‌یش به‌یل ته‌نیا 3 گۆڵی له لالیگا تۆمار كردووه.
5ـ ئاسێنسیۆ:
له دوو وه‌رزی رابردوو زینه‌دین زیدان له دواوه‌ی كریستیانۆ ده‌رفه‌تی به ئاسێنسیۆ ده‌دات و رۆڵێكی باشی له ئاسیست و به‌شداریكردن له گۆڵه‌كانی ریال مه‌درید ده‌بینی. دوای رۆیشتی كریستیانۆ، لۆپیتیخی سێكوچكه‌یه‌كی نوێی له بێنزێما، به‌یل و ئاسێنسیۆ دروست كرد و وه‌ك هێرشبه‌ری سێیه‌م پشتی به‌ده‌به‌ست، به‌ڵام به درێژایی ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا یه‌ك گۆڵ و 3 ئاسیستی كردوه.. ئاسێنسیۆ به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستپێكرد، به‌ڵام دواتر ئاستی به‌ره‌و داكشان و دابه‌زین رۆیشت، له یاری رابردووش به‌هۆی ئاستخراپی له خوله‌كی 60 لۆپیتیخی، ئاسێنسیۆی له یاریگه‌ی هێنایه ده‌ره‌وه.
6ـ رامۆس و ڤاران:
رافایل ڤاران به‌رپرسی یه‌كه‌می شكستی ریال مه‌درید بوو به‌رامبه‌ر لیڤانتی، جیا له‌وه‌ش رامۆس ئه‌م وه‌رزه ئاستی جاران پێشكه‌ش ناكات، رامۆس زیاتر ئاره‌زووی گۆڵكردنی زیاتره له به‌رگریكردن، ئه‌م بیركردنه‌وش كێشه‌ی بۆ هێڵی به‌رگری ریال مه‌درید دروست كردووه.
7ـ كۆراتوا:
هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه نه‌ده‌كرا كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی ئه‌و ئاسته خراپه بۆ ریال مه‌درید پێشكه‌ش بكات، ره‌نگه جارێكی دیكه لۆپیتیخی بیر له‌وه بكاته‌وه كایلۆر ناڤاس پڵنگه كۆسته‌ریكییه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.