زاخۆ به‌شداریی خولی نایابی عێراق ده‌كات و هه‌ولێر و سلێمانیش پشتگیری ده‌كه‌ن
k24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به بڕیارێك 3 یانه‌ی كوردی له خولی نایابی عێراق بێبه‌ش كرد، به‌مه‌ش یانه‌ی زاخۆ ده‌بێته تاكه نوێنه‌ری كورد له خوله‌كه، له‌مباره‌یه‌وه یانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی پشتگیری خۆیان بۆ یارمه‌تیدان و سه‌ركه‌وتنی زاخۆ له خوله‌كه ده‌ربڕیوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16 نۆڤێمبه‌ری 2017، كوردستان24 له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا له باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به یانه كوردییه‌كان، بۆچوونی یانه‌كانی زاخۆ، هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ربڕیوه.
یانه‌ی زاخۆ به فه‌رمی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی به‌شداریكردنی له خولی نایابی عێراق وه‌رگرتووه.
له‌مباره‌یه‌وه، بارزان مسته‌فا سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی زاخۆ ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت ئه‌م وه‌رزه هه‌موو هێز و توانای خۆمان بۆ پێكهێنانی تیپێكی به‌هێز بخه‌ینه‌گه‌ڕ و راهێنه‌ریشمان ناگۆڕێن.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێداگیری له تۆماركردنی سكاڵا له دادگای نێوده‌وڵه‌تی له دژی بڕیاره‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كرده‌وه، ده‌شڵێت: ئاماده‌ین هه‌موو پاڵپشتییه‌كی یانه‌ی زاخۆ له خوله‌كه بكه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ین به‌پێی پێویست یاریزانه‌كانیشمان پێشكه‌شی یانه‌ی زاخۆ بكه‌ین.
هه‌رده ره‌ئووف جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی، پاڵپشتی له هه‌ڵوێستی یانه‌ی هه‌ولێر كرده‌وه و ده‌شڵێت: ئێمه‌ش له مافی خۆمان خۆش نابین، چونكه له ڕووی داراییه‌وه ئاماده‌كارییه‌كی باشمان بۆ خوله‌كه كرد بوو، بۆیه ده‌بێت قه‌ره‌بوو بكرێینه‌وه.
له به‌رسیڤێكی كوردستان24 له باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی یانه‌ی زاخۆ له خولی نایابی عێراق و پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه به یانه‌ی سلێمانی، هه‌رده ره‌ئووف گوتی: ئێمه هه‌رگیز ئاماده‌نین له‌سه‌ر حیسابی یانه‌یه‌كی كوردی به‌شداریی له خولی نایابی عێراق بكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو پاڵپشتییه‌كیان بۆ سه‌ركه‌وتنیان له خوله‌كه ده‌كه‌ین.
تیروپشكی وه‌رزی 2017 ـ 2018ـی خولی نایابی عێراق به به‌شداری 20 یانه راكێشرا، بڕیاره یه‌كه‌مین گه‌ڕی یارییه‌كانیش له رۆژانی 20 و 21ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت، یانه‌ی زاخۆ له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه له خوله‌كه رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی باشوور ده‌بێته‌وه.