ئۆنای ئیمری: له باره‌ی لێدانی پێناڵتی له‌گه‌ڵ نێیمار و كاڤانی رێكه‌وتووم
پاريس سانجێرمان له كاتێكدا خه‌ریكی ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ یاریی داهاتووی به‌رامبه‌ر مۆنپێلێ كه زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌كانی نیوان نێیمار و كاڤانی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوو یانه پاریسیه‌كه بووه سه‌ردێری زۆرترین رۆژنامه‌كانی ئه‌ورووپا و به‌تایبه‌ت فڕه‌نسا، دوای ئه‌وه‌ی نێیمار و كاڤانی له یاریی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیۆن له‌سه‌ر لێدانی سزا و لێدانێكی راسته‌وخۆ كێشه‌یان له نێوان درووست بوو.
دواتریش سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد كه ئه‌و دوو یاریزانه له ژووری جلگۆڕین به‌گژیه‌كدا چوونه و كێشه له‌نێوانیان درووست بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21 ئه‌یلوولی 2017، ئۆنای ئیمری، راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس له پرێس كۆنفرانسێكدا ده‌ڵێت: ئه‌م جۆره كێشانه ئاساییه و به‌رده‌وام له نێوان یاریزانان رووده‌دات، پێموانیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر تیمه‌كه‌مان درووست بكات.
ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ كاڤانی و نێیمار قسه‌م كردووه به ته‌نیا و به كۆمه‌ڵ، بڕیارماندا كه نێیمار و كاڤانی هه‌ردووكیان لێدانه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌رپرسیارێتیه‌كه ده‌گرنه ئه‌ستۆ، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بۆ یارییه‌كه‌ی شه‌ممه ئه‌گه‌ر لێدانی سزا یاخود هه‌ڵه یان لێدانی راسته‌وخۆ بگیرێت بزانین كێ جێبه‌جێی ده‌كات.
راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان گوتیشی: دانی ئالڤێس كارێكی باشی كردووه كه نێیمار و كاڤانی بۆ خوانی ئێواره بانگهێشتكردووه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.