راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئاشكرا كرا
دوای ئه‌وه‌ی جۆلیان لۆپیتیخی له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوورخرایه‌وه، 3 كه‌سی دیكه بۆ شوێنگره‌وه‌ی لۆپیتیخی بۆ سه‌ركردایه‌تی ئیسپانیا له مۆندیال به‌ربژێر كراون.
لویس رۆبیالیس سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند كه هه‌موو كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ لۆپیتیخی كۆتایی هاتووه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و نرخی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای نه‌زانی، بۆیه دوورخرایه‌وه.
لویس رۆبیالیس ده‌شڵێت: ئێمه خاوه‌نی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزین و هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت گفتووگۆ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بكات، ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا گفتووگۆ بكات، بۆیه لۆپیتیخی سه‌رپێچی كردووه و به‌بێ پرس و زانیاری ئێمه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ستووه و ئێمه‌ش قبوڵمان نه‌كردووه و دوورمان خستۆته‌وه.
رۆبیالیس گوتیشی: ئێستا ئێمه له دۆخێكی هه‌ستیار و ئاڵۆز داین و له‌گه‌ڵ ستافی ته‌كنیكی و یاریزانه‌كان قسه‌م كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزم له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان هه‌یه و ده‌بێت به باشترین شێوه خۆمان بۆ مۆندیال ئاماده بكه‌ین.
به گوێره‌ی میدیاكانی مه‌درید 3 كه‌س بۆ شوێنگره‌وه‌ی جۆلیان لۆپیتیخی به‌ربژێر كراون، یه‌كێكیان (فێرناندۆ هیرۆ) كاپتنی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌دریدوه، دووه‌میان (پاپڵۆ سانز) یاریده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، سێیه‌میان (ئا‌لبێرت سیلایس) راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ.