بەڤیدیۆ.. چۆن کریستیانۆ رۆناڵدۆ رێگە لە قەڵەوی دەگرێت؟

کریستیانۆ بەشداریی هەڵمەتێک دەکات بۆ بەگژداچوونەوەی قەڵەوی
kurdistan24.net

K24- هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژمارەکانی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی بەشداریی لە هەڵمەتێک دەکات بۆ نەهێشتنی قەڵەوی.
کریستیانۆ لە ڤیدیۆیەکەدا لەگەڵ کریستیان باوستی ئەکتەری بەناوبانگی کۆمێدی ئەمریکیدا بەیەکەوە چەند جولەیەکی وەرزشی دەکەن و لە ماڵەکەی کریس لە مەلەوانگە تایبەتەکەی رۆناڵدۆدا مەلەوانی دەکەن، کە ڤیدیۆیەکە بەشێکە لەو هەڵمەتەی کە دۆن لە یوتیوب بۆ بەگژداچوونەوەی چەند دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی دەستیپێکردووە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەکتەرە کۆمیدییەکە رێنمایی کریس دەکات چۆن جوڵەکانی یاریی کاراتی و سەگەمەلە ئەنجام بدات، لە کاتێکدا خۆی بەهۆی قەڵەوییەوە ناتوانێت جولەکان بە باشی ئەنجام بدات.