له یهكهمین یاری له مۆندیال سهرنجی زۆربهی یانه گهورهكانی ئهورووپای ڕاكێشا
دوای ئهوهی ئێوارهی دوێنێ یهكشهممه، سربیا لە بەرامبەر کۆستاریکای یەکەم یاریی خۆی لە مۆندیالی رووسیا ئەنجامدا، بەڵام دوای یارییەکە چاوەکان ھەمووی کەوتنە دوای یاریزان مێلێنکۆڤیچ ساڤێتیچ کە یاریزانی لازیۆی ئیتاڵیایه.
پێگەی گۆڵ بڵاوی کردۆتەوە، لە ئێستادا پێنچ یانە گەورەکەی ئەورووپا ھەوڵ دەدەن بۆ وهرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئهم یاریزانه واژۆ بكهن.
1ـ ریال مەدرید: رۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئیتالیا، بڵاویانکردۆتوە کە یانەی شاھانە ئامادەیە لە گواستنەوەکانی ھاوینە دا، لە پێناو گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە بڕی 170 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات.
2ـ یوڤێنتۆس: باوکی ساڤیتیچ، لە لێدوانێکدا ئاشکرای کردووە کە گونجاوترین یانە بۆ کورەکەی بیانکۆنێریە، ئەو پێیوایە لە یوڤی تواناکانی کورەکەی پەرەدەسەنێت و باشتر دەبێت.
3ـ مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی: مانگی رابردوو ناوی ساڤیتیچ بە شەیتانەسوورەکانەوە بەسترابۆوە، بەوەی کورە سربیەکە پەیەوەندی بە یانە گەورەکەی پرێمەرلیگەوە دەکات، ئاماژه بۆ ئهوهش كرا بوو كه مان یونایتد بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنهوهی ئامادە کرد بوو، چونکە مۆرینھۆی راھێنەر زۆر بە ئاستی ئەو یاریزانە سەرسامە.
4ـ پاریس سانجێرمان: دوای ھاتنی تۆماس تۆخێل و وازھێنانی تیاگۆ مۆتا، یانەکە دەیەوێت ناوەراستهكهی بەھێز بکاتەوە، بۆ ئەمەش ساڤیتیچ باشترین پاڵێوراوە، بەڵام بڕیارەکانی فیدراسیۆنی ئەورووپا رێگرە بۆ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە.
5- مانچێستەر سیتی: پێپ گواردیۆلای راھێنەر، بەدوای یاریزانێکی ھێڵی ناوەراستەوەیە بەمەبەستی بەھێزکردنی ناوەراستی تیپەکەی بۆ وەرزی داھاتوو، بەتایبەتیش ئەگەر ھەیە ئێلکای گۆندۆگان ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم