ئه‌مڕۆ مۆندیالی 2018 به ئاهه‌نگێكی گه‌وره له رووسیا ده‌ستپێده‌كات
بڕیاره به ئاهه‌نگێكی گه‌وره پێشوازیی له‌و رووداوه گه‌وره‌یه بكرێت كه ئه‌مڕۆ ده‌ستپیده‌كات، چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ به‌شداریی له‌و ئاهه‌نگه ده‌كه‌ن و پێشبینش ده‌كرێت ژماره‌ی هانده‌ران له یه‌كه‌م یاریی مۆندیال به‌هۆی ئاهه‌نگه‌كه‌وه ریكۆرد بشكێنێت..
سته‌دیۆمی لوژنیكی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، ئاهه‌نگی كرانه‌وه‌ی مۆندیالی 2018 له نێوان هه‌ڵبژارده‌ي سعووديه و رووسيا له خۆ ده‌گرێت.
هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی پۆپی، بریتانی، رۆبن و‌لیامز، سه‌ردانی یاریگه‌كه‌ی كرد و چاوه‌ڕێیده‌كریت، هه‌زاران هانده‌ر له یاریگه‌وه تێكه‌ڵ به جۆش و خرۆشی گۆرانييه‌كان ئه‌و هونه‌رمه‌نده بن.
ئایادا گاریفولینای خانمه شۆخ و شه‌نگی رووسیا، هاوشاني هونه‌رمه‌نده‌كانی دیكه به‌شداریی ده‌كات، كه ئه‌و خانمه رووسیه، یه‌كێكه له شانۆكه‌رانی به‌ناوبانگى رووسی و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئۆپێرای 2013 یه.
جگه له‌مانه، ئاهه‌نگه‌كه، راپه‌ری به‌ناوبناگی ئه‌مریكی پیتبۆلیش به‌شدار ده‌بێت و بڕیاره گرانییه‌كی تایبه‌ت پێشكه‌ش بكات،
هاوكات، جێنێفه‌ر لۆپیزی ئه‌كته‌ر و گۆرانبيژي و دانسه‌ری ئه‌مریكیش به‌هه‌مان شیوه به‌شداريى كرانه‌وه‌ی مۆندیال بكات و پده‌چیت هینده‌ی دیكه هه‌وادارانی له نیو یاریگه دڵخۆش بكات.
رێكخه‌رانی مۆندیالیش ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، نزیكه 500 دانسه‌ر و جیمانستیك له‌سه‌رت سه‌تیجه گه‌روه‌كه‌ی لۆژنیكی نمایش تایبه‌ت ئه‌نجامده‌دن، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ئاهنگه‌وه چاوه‌رێی ده‌كرێت ژماره‌ی هانده‌ران له یه‌كه‌می یاری نێوان رووسیا و سعوودیه ریكۆرد بشكێنێت.