به‌هۆی پێكهاته‌ی ئه‌مڕۆی ریال، هێرش بۆ سه‌ر زێدان ده‌ستیپێكرد
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مڕۆی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیا به‌خێرایی كاردانه‌وه‌ی توندی له سۆشیاڵ میدیا له دژی زێدان به‌دوای خۆیدا هێنا.
ریال مه‌درید پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاشكرا كرد كه پێكهاتبوون له (ناڤاس، مارسێلۆ ناچۆ، كارڤاخاڵ، كاسێمیرۆ، كرووس، مۆدریچ، به‌یل، كریستیانۆ و مایۆرال).
هانده‌رانی ریال مه‌درید به‌هۆی دانانی ئیسكۆ و ئاسێنسیۆ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ زینه‌دین زێدانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌باران كرد.
ئاسێنسیۆ كه له یاری رابردوو له جامی شای ئیسپانیا، تاكه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌دریدی له دژی لیگانیس تۆمار كرد له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ناوی نه‌بوو.
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ی له خوله‌كی 23 به گۆڵێك دواكه‌وت، به‌ڵام پێش ته‌وابوونی گێمی یه‌كه‌م، ناچۆ له هێڵی به‌رگری سه‌ركه‌وت و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر له خوله‌كی 42 گاریس به‌یل به مووشه‌كێك یانه‌كه‌ی پێشخست.