مێسی له خه‌ونى گه‌یشتنى به گه‌وره‌ترین ناسناو دواكه‌وت
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا 11 گۆڵی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی گێرد موله‌ری هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن بشكێنێت و ببێته گۆڵكه‌ری مێژوویی هه‌ر 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا.
گێرد موله‌ری هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن له نێوان ساڵانی 1965 ـ 1979 توانیویه‌تی 365 گۆڵ تۆمار بكات و تائێستا هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه ریكۆرده‌كه‌ی بشكێنێت.
له پۆلێنی دووه‌م، جیمی گریڤێس گۆڵكه‌ری پێشووی ئینگلیزی دێت، كه پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانی چێڵسی، تۆتێنهام و وێستهام 357 گۆڵی كردووه.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا له نێوان ساڵانی 2004 تا 2017 توانیویه‌تی 354 گۆڵ تۆمار بكات و له پله‌ی سێیه‌می گۆڵكارانی مێژووی خوله‌كانی ئه‌ورووپا دێت، له يارييه‌كه‌ى ئه‌مرۆش نه‌يتوانى جياوازييه‌كه كه‌مبكاته‌وه و هيچ گۆڵێك له يانه‌ى گيتافى تۆمار بكات.
مێسی یه‌كه‌مین گۆڵی به درێسی بارسێلۆنا له لالیگا، له مانگی مایۆی 2005 له دژی ئه‌لباسیتی بوو، له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ته‌نیا 11 گۆڵی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی باشترین گۆڵكارانی مێژووی هه‌ر 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا بگرێت.