فیفا ناوی به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (زه بێست) راده‌گه‌یه‌نێت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، ناسراو به فیفا ئه‌مڕۆ ناوی 10 یاریزانی به‌ربژێر بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زه بێست راده‌گه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی پێشبینی میدیاكان، كریستیانۆ، مێسی، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و نێیمار ناویان له لیستی 10 یاریزانه به‌ربژێره‌كان ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زه بێستی 2018 ناوی هه‌ریه‌ك له (لوكا مودریچ، ئانتوان گریزمان، كلیان مباپێ، رافایل ڤاران، ئیدین هازارد و هاری كه‌ین) له لیستی 10 یاریزانه به‌ربژێره‌كه ده‌بن.
فیفا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ناوی 10 باشترین راهێنه‌ری به‌ربژێری جیهانیش بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زه بێست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
فیفا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌نگدان بۆ باشترینه‌كان له سبه‌ی سێشه‌ممه ده‌ست پێده‌كات و تا وه‌كو 10ـی هه‌شتی مانگی داهاتوو ده‌نگدانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، پاشان له رۆژی 24ـی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ له شاری له‌نده‌ن مه‌راسیمی زه بێست له لایه‌ن فیفا به‌ڕێوه ده‌چێت.