"كریستیانۆ: ته‌واو چیتر ركابه‌ری مێسی ـم پێ ناكرێت"
ماوه‌ی 10 ساڵه كریستیانۆ و مێسی سه‌رلیستی باشترین ئه‌ستێره‌كانی جیهانیان گرتووه و زۆربه‌ی ناسناوه‌كانیان چنیوه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی بریتانیا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به‌هۆی چه‌ند بارودۆخێكه‌وه رایگه‌یاندووه كه ئه‌م وه‌رزه ركابه‌ری مێسی پێ ناكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 نیسانی 2017، رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ به هاوڕێیه نزیكه‌كانی راگه‌یاندووه كه ئه‌م وه‌رزه ناتوانێت له‌سه‌ر گۆڵكه‌ری لالیگا و چامپیۆنزلیگ ركابه‌ری مێسی بكات.
هێشتا لالیگا كۆتایی نه‌هاتووه و لیۆنێل مێسی به 27 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه، له‌به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ خاوه‌نی 19 گۆڵه و له پله‌ی سێیه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه دێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له چامپیۆنزلیگ مێسی به 11 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی گرتووه و كریستیانۆش ته‌نیا 2 گۆڵی هه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی ململانێی گۆڵكارانه.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پێشتر 4 جار ناسناوی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه ئاستی به به‌راوردی وه‌رزی رابردوو به‌ره‌و داكشان چووه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه زێدان بیر له‌پشوودانی ئه‌م یاریزانه ده‌كاته‌وه و هه‌ندێك جاریش گۆڕانكاری پێكردووه.