گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران رێگه‌ی نه‌دا عێراق بردنه‌وه تۆمار بكات
له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، عێراق و ئێران به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتاییان به یارییه‌كه‌ی نێوانیان هێنا، له‌و یارییه‌دا عه‌لیره‌زا گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌ربه‌ست بوو له‌به‌رده‌می سه‌ركه‌وتنی عێراق.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ وه‌ك پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناخی 16ـی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا.
ئێران له قۆناخی دووه‌م به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌م هه‌ڵبژاردانه یاری ده‌كات (فه‌ڵه‌ستین، سووریا، لوبنان، كۆریای باكوور، عومان یان توركمانستان)، كام یه‌كێك له‌م هه‌ڵبژاردانه وه‌ك باشترین سێیه‌م بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ربكه‌وێت رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌ه‌و.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بلیتی قۆناخی داهاتووی بڕی، پێشبینی ده‌كرێن له قۆناخی داهاتوو به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌م هه‌ڵبژاردانه یاری ده‌كات (سعوودیه یان قه‌ته‌ر)، ئه‌م یارییه سبه‌ی ده‌كرێت، كام هه‌ڵبژارده به‌دووه‌م سه‌ربكه‌وێت رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه.