به فهرمی ریال مهدرید گرێبهستی تۆنی كرووسی نوێكردهوه
تۆنی کرۆسی ناوهراستكاری ئەڵمانی بەفەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانهی ریال مەدریدی ئیسپانیا نوێکردەوە، ئهمهش یهكهمین ههنگاوی زێدانه بۆ وهرزی داهاتوو.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە لەگەڵ ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەکەیان گەیشتونە رێکەوتن و کروس تاوەکو ساڵی 2023 لەگەڵیان بەردەوام دەبێت و بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەم یاریزانەی شاهانەکان واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات.
تۆنی کروس لە ساڵی 2014ـەوە یاری بۆ ریال مەدرید دەکات و لەم ماوەیەدا 233 جار درێسی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیای لەبەر کردووە و توانیویەتی 13 گۆڵ و 59 ئاسیست لە تەواوی پاڵەوانتیەکان تۆمار بکات، هەروەها یاریزانەکەی مانشافت لەگەڵ یانەکەی 12 نازناوی بەدەست هێناوە.