به‌ ڤیدیۆ... كڕنۆشه‌كه‌ی ئۆزێل بۆ خودا، میدیاكانی هه‌ژاند

ئۆزێل به‌هۆی ریمۆنتادایه‌كه‌ی ئارسێناڵ له‌ نێو یاریگه‌ی كڕنۆشی سووپاسگوزاری بۆ خودا برد

دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئارسێناڵ به‌رامبه‌ر لێسته‌ر سیتی له‌ گه‌ڕی نۆیه‌می پرێمه‌رلیگ، مه‌سعوود ئۆزیل كڕنۆشی سووپاسگوزاری بۆ خودا برد، ئه‌مه‌ش میدیاكانی هه‌ژاند.

یانه‌ی ئارسێناڵ له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی لێسته‌ر سیتی كرد، سه‌ره‌تا هكتۆر بێلرین به‌رگریكاری ئارسێناڵ گۆڵێكی به‌هه‌ڵه‌ له‌خۆیان تۆمار كرد و تیپی میوانی به‌ گۆڵێك پێشخست.

پاشان پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، مه‌سعوود ئۆزێل ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی 45 یه‌كسان كرده‌وه‌، دواتر كڕنۆشی سووپاس گوزاری بۆ خودا برد.

پاشان پێر ئۆبامیانگ له ماوه‌ی 3 خوله‌ك له‌ گێمی دووه‌م 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن مسۆگه‌ر كرد.

ئۆزێل دوای یارییه‌كه‌، وێنه‌ی كاتی كڕنۆشه‌كه‌ی له‌ ئینستاگرام دانا و نووسیویه‌تی: سووپاس بۆ تۆ خودا، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان ده‌نگی دایه‌وه‌.

پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل نووسیویه‌تی: مه‌سعوود ئۆزێل ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئارسێناڵ سووپاسی خودا ده‌كات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا، نووسیویه‌تی: نزایه‌كانی ئۆزێل ریمۆنتادای به‌ دوای خۆیدا هێنا.