بارسێلۆنا به‌خێرایی به‌یاننامه‌یه‌كی نوێ له باره‌ی به‌شداریكردن له لالیگا بڵاو ده‌كاته‌وه
له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی نزیكبوونه‌وه‌ی پرسی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا و جیابوونه‌وه‌یان له ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌خێرایی به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاو كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 ئۆكتۆبه‌ری 2017، ئۆسكار گڕاو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یانه‌ی بارسێلۆنا دووپاتیده‌كاته‌وه یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ئاره‌زوو ده‌كات له لالیگا به‌رده‌وام بن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كارێس بۆچیمۆنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا دوێنێ سێشه‌ممه له‌پێناو گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌درید سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیای هه‌ڵپه‌سارد.
جگه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، پێشتریش چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی یانه‌كه ئاره‌زووی به‌رده‌وامبوونیان له لالیگا راگه‌یاند و مانه‌وه‌یان له‌و خوله له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و خوله‌كه و ئیسپانیا ده‌زانن.
له ئێستادا، خاڤیر تیباس سه‌رۆكی لالیگا رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له لالیگا ده‌رده‌كرێت و سه‌رجه‌م یاریزانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كانیش له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوورده‌خرێنه‌وه.