بارسێلۆنا بیره‌وه‌ری ناخۆشی له‌گه‌ڵ ناوبژیوانی كلاسیكۆ هه‌یه‌

به‌ فه‌رمی ناوبژیوانی كلاسیكۆ ده‌ستنیشان كرا

بەفەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانی یاریی کلاسیکۆی دەستنیشانکرد و سانچێز مارتینێز یاریی کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەڕێوە دەبات.

سانچێز مارتینێزی 34 ساڵان لەم ساڵدا بۆ دووەمجار کلاسیکۆ بەڕێوە دەبات و هاوینی رابردوو لە جامی سوپەری ئیسپانیا یاریی گەڕانەوەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبرد، کاتێک ریال مەدرید بە 2 گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

سانچێز مارتینێز ناوبژیوانێکی ئەزمووندار نییە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بووە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە شوێنی کارلۆس ڤیلاسکۆ کارباییۆ بڕوانەمی نێودەوڵەتی پێدرا.

سانچێز مارتینێز لەم وەرزە یاریی هەردوو یانەی لە لالیگا بەڕێوەبردووە، ریال مەدرید بە ناوبژیوانیەتی سانچێز مارتینێز بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر لە لاس پاڵماسی بردەوە، بارسێلۆناش بە ناوبژیوانیەتی سانچێز بە 3 گۆڵی خاوێن لە جیرۆنای بردەوە.

رۆژی 23ـی ئەم مانگە لە گەڕی حەڤدەمی لالیگا ریال و بارسا کاتژمێر 3 دوای نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەیەک دەگەن.