"لۆپیتیخی ده‌ڕوات و بۆ كلاسیكۆ كۆنتی دێت"
له پرۆگرامێكی وه‌رزشی ناسراوی ئیسپانیا كه هه‌میشه زانیارییه‌كانی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ورووپا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه لۆپیتیخی هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ مانه‌وه نه‌ماوه و بۆ شوێنگره‌وه‌شی 4 راهێنه‌ر به‌ربژێر كراوه، به‌ڵام ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی به‌ربژێری یه‌كه‌مه.
له پرۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنی چێرنگیتۆ، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه دوایین یاری لۆپیتیخی وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤیكتۆریا پلزن ده‌بێت له چامپیۆنزلیگ كه بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه به‌رێوه بچێت.
له به‌رنامه‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر پێشبینی ئه‌وه كراوه كه بۆ یاری كلاسیكۆی 28ـی ئه‌م مانگه له كامپ نوو لۆپیتیخی ده‌ڕوات و كۆنتی ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید.
له به‌رنامه‌كه‌دا زانیاری ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه پێرێز بیری له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی راده‌ستی سانتیاگۆ سۆلاری بكه‌ن كه ئێستا مه‌شق و راهێنان به تیپی دووه‌می ریال مه‌درید ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه كێشه‌كانی لۆپیتیخی و تۆنی كرووس گه‌یشتۆته لوتكه، به جۆرێك ناوه‌راستكاره ئه‌ڵمانیاییه‌كه ره‌تی كردۆته‌وه كه چیتر له شوێنی كاسێمیرۆ یاری بكات، ئه‌مه‌ش كێشه‌كانی نێوان راهێنه‌ر و كروسی قوڵ كردۆته‌وه.